بانگەوازی گۆڤاری کۆپنهاون

ژومارە سێ و چوار، پاییز و زستانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی زایینی گۆڤاری کۆپنهاون

هاوڕێیان و هۆگرانی هونەر و ئەدەبیات!
گۆڤاری کۆپنهاون بۆ ژومارە سێ و چواری خۆی داوا لە هەموو هونەرمەندان و نووسەران دەکا بابەتەکانی خۆیان بە ڕەچاوگرتنی ئەو خاڵانەی خوارەوە بۆ ئیمەیلی گۆڤارەکە بنێرن.

مژار: گۆڤاری کۆپنهاون ئامادەی بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە بابەت و وتار و بەرهەمێکە کە لە ناو جەغزی کولتوور و هونەردا خۆی دەبینێتەوە.

ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکەن:

یەکەم: تکایە بابەتەکان بە هەر دوو فایلی ڤۆرد و پی‌دی‌ئێف بێت و وێنەیەکی نووسەریش هاوپیچێ بابەتەکان کرابێت.
دووهەم: هەر نووسەررێک خۆی بەرپرسی خاڵبەندی و یاسا و ڕێسای زمانی بەرهەمەکەی خۆیەتی
سێهەم: ئەو بابەتانەی دەینێرن، ئەگەر لە جێی تر بڵاو بۆتەوە تکایە ئاماژە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی بکرێت
چوارەم: ئەو هونەرمەندانەی بە وێنە لە بوارەکانی شێوەکاری، کارتۆن، گڕافیک بەشدار دەبن، بەرهەمەکانی خۆیان بە کوالیتەی ستاندارد بەڕێ بکەن
پێنجەم: هەر نووسەر و هونەرمەندێک خۆی بەرپرسی ڕا و تێبینی و بیرکردنەوەی خۆیەتی لە ناو بەرهەم یا دەقەکەیدا.
شەشەم: ئەو فایلانەی وەکوو وەرگێڕان بۆ گۆڤار دەنێردرێت دەبێت دەقی ئۆڕجیناڵ و سەرەکیشی لەگەڵ بنێردرێت.

گۆڤاری کۆپنهاون لەوڕۆوە هەتا ڕێکەوتی دەی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەرانبەر لە گەڵ سی فێبریەی ٢٠٢١ کراوەیە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی هونەرمەندان و نووسەران، ئەو گۆڤارە بە زمانی کوردی “ئارامی و لاتین” دیالێکتەکانی “سۆرانی، کەڵوڕی، کورمانجی و هەورامی هەروەها زمانی فارسی دەردەچێت.

ئیمەیلی ناردنی بابەتەکان:
copenhagenmagazine@gmail.com

تێبینی:
یەکەم: ئەو بەرهەمانەی خاڵە ڕێنیشاندەرەکانی گۆڤارەکەی ڕەچاو نەگرتبێ بڵاو نابێتەوە.
دووهەم: ئەو بابەتانەی دەینێرن بە فۆنتی یونیکورد”خانی” تایپ کرابێتن، تکایە بابەتەکان بە هیچ شێوازێک مونتاژ مەکەن و هیچ دیزاینێک لە ناو بابەتەکاندا بەکار نەهاتبێت

لەگەڵ ڕێز
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کۆپنهاون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *