فستیواڵی نێودەولەتی کورتە فیلمی تۆلیپاف

فستیڤاڵی فیلمی تۆلیپاف بە شێوەی ساڵانە لە کۆپنهاونی پێتەختی دانماڕک بەڕێوە دەچێت و هەموو فیلمە دیاریکراوەکان بۆ بەردەنگانی شاری کۆپنهاون نمایش دەدرێت و قسە و باس و شیکاری لە سەر دەکرێت.

هەروەها ئێمە چاوپێکەوتن و دیدارمان دەبێت لە گەڵ فیلمسازە گەنجەکان و ئەوەش دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا کە هەموو لایەک بتوانن گوێگری یەکتر بن و ئەزموون و ڕا و بۆچوون لەگەڵ یەکدا بگۆڕنەوە.فستیواڵی نێوەنەتەوەیی کورتە فیلمی تۆلیپاف لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئێران دامەزراوە، ئەو فستیواڵە بە سۆز و هاودڵی و ڕۆحی بەرپرسانە لە دایک بووە و کەوتووەتە گاگۆڵکە بۆ پێک هێنانی پڵاتفۆڕم کە ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕی ڕا و فکر و بۆچوون و ڕێگای نوێ لە جیهانی سەر گۆی زەوی.

Share

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *