نەبوونێک کە هەرجارەو سارۆ دەیری دەکاتەوە

چیڕۆک

ژیار جەهانفەرد

 

نەبوونێک کە هەرجارەو سارۆ دەیری دەکاتەوە

زۆر لە مێژە کە لە ناو قەفەزەیەک تەنیام. جاربەجار سارۆ دەرم دەهێنێ و لێم ورد دەبێتەوە. هەڵبەت ساڵێ دوو سێ جار زیاتر بەسەرم ناکاتەوە. زیاتر لەم نەورۆز بۆ ئەو نەورۆز دەمباتە بەر هەیوانەکە و بە دەسماڵێک شاڵ و قەشاوم دەدات. هەر جارەو کە ئەمە دووبارە دەکاتەوە ئەو رۆژەی بیر دێتەوە کە بە چی نەگبەتی و نەهامەتیەک بوو بە خاوەنی ئێمە. هەرجاریش پەشیمان دەبێتەوە ، بەڵام دڵی بەوە خۆشە هەرجار دەنگی ئەو تەقەی دوایینە لە ناو سەری  دەژاکێتەوە، پەنا بۆ لای من دەهێنێت و فرمێسک دێتە چاوانی. لە دنیای خۆیدا ون دەبێت، ساڵانێکی دوورە ئەگەر قسەش نەکات لە نیگاکانی تێدەگەم. ئەویش وای لێهاتووە، جاروبار کە کەس بە دیارمانەوە نیە، دەکەوێتە باس و خواس کردن لەگەڵم. هەرکەسێکیش گوێمان لێ راتەکێنێت خۆ لێمان تێناگات، تەنیا خۆمان دەزانین چی دەڵێین. تا کەسێک بە دوامانەوە نەبێت، درۆیە لێمان تێبگات. ئاخر بڵێ کام تێگەشتن؟ تێگەشتنێک کە لە بیری بکەن و بە دوای ئەوەی بکەون کە ئێمەی گەیاندە ئەم رۆژە. رۆژ نییە سارۆ بیر لە چارەی خۆی نەکات، رۆژ نییە سەری خۆی بە پەتی سێدارەوە نەبینێت، رۆژ نییە کە فیشەکێک بە ناوچاوانی خۆیەوە نەنێت، رۆژ نییە نەچێتە دووکانێک دوو جووت-دوو جووت پێڵاو نەکڕێت.رۆژ نییە کە مناڵ نەبێتەوە و لەگەڵ مناڵانێ کۆڵان تۆپوپێ نەکات، رۆژ نییە….. دوای حەوت ساڵ هێشتا لەلای ئاسایی نەبۆتەوە.

 

درێژەی ئەو بابەتە لە گۆڤاری کۆپنهاون ژومارە یەک و دوو بخوێننەوە

Share

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *