کوردانی چوارگۆشەی ئێران

کوردانی چوارگۆشەی ئێران لە چاوی بێهرووز ئەسرارییەوە

بێهرووز ئەسراری، نووسەر و هونەرمەندی وێنەگری بواری دەنگ و ڕەنگ و سینەما لە دایکبووی یەکی ڕەزبەری ١٣٤٥ی هەتاوی لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بێهرووز لە بواری مێدیا و سینەمادا زۆرتر لە پێنج هەزار کاتژمێر کاری لە وڵات‌گەلێک وەکوو: ئۆگاندا، ئەرمەنیا، هێندووستان، گۆرجستان،تایلەند، ئازەربایجان، باشووری کوردستان، دۆبەی، باکووری کوردستان و ئێران بەرهەم هێناوە.
بیهرووز ئەسراری چل ساڵ ئەزموونی وێنەگری هەیە و هەروەها هەژدە پێشانگای تایبەتی خۆی لەو بوارەدا لە وڵات‌گەلێک وەکوو ئێران، ئەرەمەنیا، باشووری کوردستان و هەروەها هۆلەند نمایش داوە. هەروەها لە بواری راهێنانی گەنجان و فێرخوازانی هونەری وێنەگرتن و فیلم هەڵگرتن بە درێژەی ئەو ساڵانە چالاکی بووە.

بێهرووز ماوەی سی ساڵە لە بواری شانۆ و دەرهێنانی فیلم و ڕاهێنانی گەنجان بۆ بوون بە ئەکتەر ئەزموونی هەیە و لەو بوارەشدا دوو کتێبی چاپ کردووە و چەندین کتێبی تری هەر لە بواری وێنە و هونەری وێنەگری، هەروەها کۆمەڵە وتاری زانستی لە بواری هونەری سینەما ئامادەی چاپن. ئەو کۆمەڵە وێنەی لە ژومارە یەک و دووی گۆڤاری کۆپنهاون بڵاو بۆتەوە ئاوڕێکی ئەو هونەرمەندەیە لە کوردانی چوارگۆشەی ئێران، بۆ بینینی وێنەکان بڕواننە گۆڤاری کۆپنهاون.

 

Share

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *