گۆڤاری کۆپنهاون

ئەو هەنگاوەی ئێمە بە بیرێکی جیاوازەوە نراوە، ئایا ئێوە پشتگیری ئەو پڕۆژەیە و ئەو هەنگاوەی ئێمە دەکەن؟

ئێمە کۆمەڵێک کەسی هۆگر بە هونەر و کولتوورین کە خۆبەخشانە هەنگاومان ناوە بەش بە حاڵی خۆمان و تواناییەکانمان، ئەگەرچی بێ کەم و کۆڕیش نییە، کولتوور و ئەدەبی جیهان و دانماڕک بە زمانی کوردی و فارسی بە هۆگرانی سەر بەو دوو زمانە بناسێنین.

بەو بۆنەیەوە لەو بڕوایە داین کە هەموو کەسێک شایەنی خوێندنەوەی بابەتی باش و بە کوالیتەیە لە ڕووی یاسا و ڕێساکانی هونەر و ئەدەب، ئەنیستیتووتی کوردی کۆپنهاونیش ناوەندێکە سەربەخۆ و دەروەست بە هونەر و ئەدەبیات و هەر دەم باوەشی ئاواڵەیە بۆ ئەو کەسانەی لە خەم هونەر و کولتوور و ئەدەب دان.

هەمووی ئێوە ئازیزان، هۆگرانی ئەدەب، نووسەران و هونەرمەندانی هێژا، بە بەخششی خۆتان جا بچووک یا گەورە، دەبنە پاڵپشت و دڵگەرمی و هەروەها لەبار کردنی بەستێنی فراوانتر بۆ هەنگاوی گەورەتر.

هاوڕێیان ئەگەر پێتان وایە ئەو هەنگاوەی ئێمە گرینگە و لە پێناو کولتوور و چاندە ئەوە ببنە هاوڕێ و هاودەم و پاڵپشتی ئەنیستیتووتی کورد لە کۆپنهاون، ئەوەندەی بۆتان دەلوێ و هێندەی لە دەستان دێت.

بوونتان مایەی دڵگەرمییە و سپاس بۆ هەموو ئێوەی ئازیز.

هونەر و کولتوور ئاوەدان

ئێوە دەتوانن گۆڤاری کۆپنهاون ژومارەی یەک و دوو، بەهار و هاوینی دووهەزار و بیست لێرە دابەزێنن بەڵام ئەم نوسخەیەی لەبەر دەستانە بۆ چاپ نابێت،  هەر خوێنەرێکی هێژا حەزی بە نوسخەی چاپی گۆڤارەکە کرد دەتوانێت بڕە پارەیەک، هێندەی لە تواناتان دایە بخەنە حیسابی پەیپاڵی ئەنیستیتووت و ڕەسیدەکەی بنێرێتەوە ئەو ئیمەیلە، پاشان ئێمەش وێرژەنی چاپی گۆڤارەکە دەنیرینە خزمەتی.

copenhagenmagazine@gmail.com 

گۆڤاری کۆپنهاون لێرە دابەزینە:گۆفاری کۆپنهاون شەمارەی ١+2

پەیپاڵ ئیمەیل: kurdinstitutecph@gmail.com


Share

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *